كازمی داوا له‌ سه‌در ده‌كات بێته‌ خه‌ت

مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات له‌ ناوچه‌ی سه‌وز بكشێنه‌وه‌ و هه‌موولایه‌ك دانبه‌خۆدابگرن.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق،داوا له‌ موقته‌دا سه‌ردیش ده‌كات داوا له‌ لایه‌نگرانی بكات له‌ ناوچه‌ی سه‌وز و نزیك داموده‌زگا حكومییه‌كان بكشێنه‌وه‌، هه‌روه‌ك چۆن پێشتریش سووربووه‌ له‌سه‌ر پاراستنی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت.

دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ خۆپیشانده‌ران چوونه‌ ناو كۆشكی حكومی باره‌گای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ ناوچه‌ی سه‌وز، مسته‌فا كازمی بڕیاریدا دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تا كاتێكی نادیار هه‌ڵپه‌سێردرێت.

One thought on “كازمی داوا له‌ سه‌در ده‌كات بێته‌ خه‌ت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *