چەند ڕۆژێکە حەشدی شەعبی و سوپای عێراق دەستیان بە جموجۆلی سەبازی کردووە لە سنوری قەزای چەمچەماڵ و بە دیاریکراوی سنوری کێڵگەی کۆرمۆر،بۆ ئاگاداریوون له نوێترین زانیاری پێگەی تیر پەیوەندی بە فەرماندەیەکی پێشمەرگە کرد لە نزیک کێلگەی کۆرمۆر ڕایگەیاند ، ئێستا بارودۆخ ئاساییه،بهڵام ئەگەر ھەر جوڵەیەکی نایاسایی لە لایەن ھێزەکانی بەرامبەر بکرێت ،ئاگریان تێ بەردەبێت،چونکە ڕەبایەکانی پێشمەرگە بەرزتر و تۆکمەترن،ھیوادارین شەڕ ڕونەدات بەڵام دڵنیابن ھەر ھێزێک بێتە پێشەوە بە تەواوی ناگەڕێتەوە….