وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە حكوومەت پاڵپشتیی دارایی بۆ چارەسەركردنی کێشەی بەنزین دهكات.
بهپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتەکە،لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشێکی زۆری رسومات و باجەكان لەسەر هاوردەكردنی بەنزین هەڵدەگرێت و حکومەت كارئاسانی پێشكەش بەهەموو كۆمپانیاكان دەكات بۆ هێنانی بەنزین بەمەرجێك كاریگەریی لەسەر كوالێتی بەنزین و تەندروستی هاوڵاتیان نەبێت و لەگەڵ رێنماییەكانی پاراستنی ژینگەدا بگونجێت.
وەزارەتەکە هاووڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە کە لەماوەیەكی كورتدا كۆنترۆڵی نرخەكان دەكرێت،بهپێی زانیاریهكانی تبر نرخهكهی له 800 دینار جێگیر دهكرێت .