به‌رپرسێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه به‌رانبه‌ر به پێشمه‌رگه و هه‌ر شه‌ڕ و پێكدادانێك له نێوان هێزه كوردییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی داگیركه‌رانی كوردستانه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی حوزه‌یران، ره‌شاد گه‌ڵاڵی جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی مه‌خمووری یه‌كێتی، به “تیری”راگه‌یاند، هه‌ر پێكدادانێك له نێوان هێزه كوردییه‌كان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان رووبدات، سوودی بۆ داگیركه‌رانی كوردستان ده‌بێت و له به‌رژه‌وه‌ندی داگیركه‌راندایه.
روونیشی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به قۆناغێكی هه‌ستیار تێده‌په‌ڕێت، پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان و سه‌ركردایه‌تی كورد كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ن.
گه‌ڵاڵی ده‌ڵێ، هیچ گرووپ و لایه‌نێك ئه‌و مافه به خۆی نه‌دات، به په‌كه‌كه و گه‌ریلاشه‌وه ببنه به‌شێك له به‌دیهێنانی خه‌ونی داگیركه‌رانی كوردستان.
لێدوانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی له‌كاتێكدایه كه ئێسته په‌كه‌كه به ته‌واوی مه‌ترسییه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و له‌ماوه‌ی رابردوویش له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه چه‌ندان پیلانی تێكده‌رانه‌یان له هه‌رێمی كوردستان پووچه‌ڵ كرایه‌وه.