بنه‌ماڵه‌ی زه‌كی چه‌له‌بی میدیاكانی په‌كه‌كه‌ به‌ درۆ ده‌خه‌نه‌وه‌

ئێوارەی دوێنێ هەینی، ماڵباتی زەکی چەلەبی، خاوەنی ڕێستۆرانتی (دەنیز) لە شاری سلێمانی، سەردانی مەزاری مام جەلالیان کرد و ڕایانگەیاند: ١٠ ڕۆژ بەسەر کوژرانی (زەکی چەلەبی)دا تێپەڕی، بەڵام تاوەکوو ئێستا بکوژەکان دەستگیر نەکراون، بۆیە داوا لە دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی دەکەین، بکوژەکانی زەکی چەلەبی بدۆزنەوە و ئاشكرایان بكەن.

ھەرچەندە تاوەکوو ئێستا ھیچ کەسێک لەسەر کوژرانی زەکی چەلەبی، خاوەنی چێشتخانەی دەنیز لە شاری سلێمانی دەستگیر نەکراوە، بەڵام خودی پەکەکە دۆسیەی زەکی چەلەبیی کردووە بە دۆسیەیەکی ئاڵۆز، بۆ ئەوەی ھیچ کەسێک نەزانێت بکوژانی راستەقینەی زەکی چەلەبی کێن و بۆچی تاوانەکەیان ئەنجام داوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستی (تیر) کەوتوون، زەکی چەلەبی، کێشەی لەگەڵ ڕێکخستنەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە شاری سلێمانی ھەبووە و ئامادە نەبووە بەشێکی بزنسەکەی ڕادەستی (پەکەکە) بکات، هەروەها داوای لە رێكخستنەكانی پەكە كردووە لەنێو چێتخانەكەیدا كۆبوونەوەی حزبی نەكەن، بۆیە گومانەکان لەسەر کوژرانی زەکی چەلەبی، زیاتر لەوەدا چڕ دەبنەوە، تیمێکی پەکەکە ئەو ھاووڵاتییەی کوردستانی باکووری تیرۆر کردبێت، چونکە ئامادە نەبووە دەواکارییەکانی ئەو حزبە جێەجێ بکات، بۆیە پەکەکە ئێستا بەجدی کار لەسەر ئەوە دەکات، ئەو تاوانە لەسەر خۆی لابەرێت و دۆسیەی کوژرانی زەکی چەلەبی بە لاڕێدا ببات.

لەدوای کوژرانی زەکی چەلەپی، سایتی (ڕۆژنیوز)ی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ھەواڵی ئەوەیان بڵاویان کردەوە، گوایە بکوژانی زەکی چەلەبی ھەڵھاتوون و شاری سلێمانییان بەجێ ھێشتووە، بەڵام ئێوارەی دوێنێ هەینی، ماڵباتی زەکی چەلەبی لە شاری سلێمانی، سەردانی مەزاری مام جەلالیان کرد و ڕایانگەیاند، ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی ئەوە ١٠ ڕۆژ بەسەر کوژرانی زەکی چەلەبی تێپەڕی، بۆچی وەڵامێکمان نادەنەوە؟ پێویستە بكوژانی چەلەبی دەستیر بكرێن و ئاشكرا بكرێن بۆ هەموان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *