به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ماده خۆراكییه‌كان و پێداویستی رۆژانه‌یان، ژماره‌یه‌ك ماڵباتی كوردی دانیشتووی رۆژهه‌لاَتی كوردستان، هاتوونه‌ته سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن و نیشته‌جێبوون.
عه‌بدولاَ محه‌مه‌دی هاوولاَتییه‌كی دانیشتووی شاری بانه‌ی رۆژهه‌لاَته و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هاتووه‌ته شارۆكه‌ی پێنجوێن، بۆ “تیر” ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ماده خۆراكی و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی رۆژانه‌ی هاوولاَتییانی ئێران به‌راده‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و بارگرانی زۆری بۆ دروست كردوون.
روونیشی كرده‌وه كه سیاسه‌ته خراپه ئابوورییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران وایكردووه به‌ئاسته‌م كار ده‌ست خه‌ڵك و لاوان بكه‌وێت، “كوڕه‌كه‌م ئه‌گه‌ر رۆژێك كرێكاری به 100 هه‌زار تمه‌ن بكات كه ده‌كاته كه‌متر له پێنج هه‌زار دیناری عێراقی، له‌به‌یانیه‌وه تائێواره، پاشان ئه‌گه‌ر بتوانێت بژێوی ئه‌و رۆژه دابین بكات.
هاوكات عه‌لی نه‌وزاد خاوه‌نی نووسینگه‌ی كڕین و فرۆشتنی خانوو له پێنجوێن، به میدیكانی راگه‌یاند، ته‌نیا له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردوودا، زیاتر له20 خێزانی كوردی رۆژهه‌لاَت به‌مه‌به‌ستی كڕینی زه‌وی و خانوو سه‌ردانیان كردووین و كاتێك هۆكاری ئه‌وه‌مان لێ پرسیوون باسیان له‌وه‌كردووه كه چیتر توانای ژیانی كوله مه‌رگی ئه‌ودیویان نییه”.
ئه‌و پێشبینی كرد ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ئێرانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه پێنجوێن بۆ سه‌تان خێزان به‌رزبێته‌وه.
شارۆكه‌ی پێنجوێن ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌لاَتی پارێزگای سلێمانی و یه‌كێكه له‌ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هاوسنووره له‌گه‌ڵ شاره‌كانی مه‌ریوان و بانه و سه‌قزی رۆژهه‌لاَت و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هاوولاَتییانی ئێرانی تێدا نیشته‌جێن.