گەنجێکی سلێمانی لەززەتی خواردنی کوردەواریی بردووەتە ئیستانبوڵ

بەختیار لەتیف، خاوەنی چێشتخانەی سلێمانی لە شاری ئیستانبوڵ دەڵێت: سێ ساڵ پێش ئێستا هاتینە ئیستانبوڵ، حەزمان كرد چێشتخانەیەك بكەینەوە كە خواردنی كوردەواریی هەبێت، لەگەڵ هاوژینەكەم هەڵساین ئەم چێشتخانەیەمان كردەوە، سەرجەمی كارمەندەكانمان هاووڵاتی شارەكانی هەرێمن، ناومان نا چێشتخانەی سلێمانی، ماوەی سێ ساڵە خۆمان و ستافەكەمان كاری تیادا دەكەین.هەموو خواردنەكانمان كوردەوارییە، لەهەفتەیەكدا، رۆژانی سێشەممە و پێنجشەممە خواردنی تایبەتمان هەیە، رۆژانی سێشەممە قەل و قازمان هەیە، رۆژانی پێنجشەممەیش تایبەتە بە سەروپێ بەشێوازی كوردەوارییانە. نانی گەرم و برنجی تایبەتی كوردییش پێشكەش بە میوانەكان دەكەین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *