بزانه‌ بازاڕی سلێمانی چی به‌سه‌ر هاتووه‌

بەپێی زانیارییە پشتڕاستكراوەكان و ئەو داتایانەی تا ئێستا پەرلەمانتارانی سلێمانی بڵاویان كردۆتەوە، بۆ مانگی دوو داهاتی سلێمانی سفڕە، مانگی یەكی رابردووش داهاتی سلێمانی هەروەها سفڕ بووە و 25 ملیار دینار لە داهاتی هەولێر و دهۆك بە قەرز بۆ سلێمانی نێردراوە!

تاوەكوو ئێستا مووچەی مانگی 1ی بەشێكی زۆری ئاسایش و شارەوانی و خانەنشینان لە سلێمانی دابەش نەكراوە لە كاتێكدا هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی یەكیان پێدراوە


چاودێران ده‌ڵێن یەكێتی بە ئاشكرا و بە فەرمی دەستی بە دزینی داهاتی سلێمانی كردووە، ئەگەر جاران تەنیا داهاتی مەرزەكان دەدزرا، ئێستا مووچەی فەرمانبەران و قووتی مووچەخۆرانی سلێمانیش دەدزرێت و یەك دینار ناگەڕێندرێتەوە بانكەكان!
به‌شێك به‌ په‌ڕله‌مانتارانیش ده‌ڵێن ئێستا كاتی ئەوەیە هەموان بپرسن (كوا داهاتی سلێمانی؟).

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *