له خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد به‌سه‌ركردایه‌تی كریستیانۆ رۆنالدۆ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی تۆتنهام تۆمار كرد.
یاری لوتكه‌ی خوله‌كه له‌گه‌ری بیست‌و نۆیه‌مین بوو كاتێك یانه‌ی مان یونایتد له‌سه‌ر یاریگای ئۆلد ترافۆرد میوانداری یانه‌ی تۆتنهامی كرد‌و له‌یاریه‌كی به‌هێزو پر گۆل‌دا به‌ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا ، له خوله‌كی دوازده كریستیانۆ رۆنالدۆ به لێدانێكی به‌هێز ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی له‌یاریه‌كه كرده‌وه‌و خاوه‌ن مالی به گۆلێك پێشخست .
له خوله‌كی سی و پێنج هاری كین به لێدانی سزا ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌ووه ، سێ خوله‌ك دواتر رۆنالدۆ گۆلی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار ركدو شه‌یتانه سووره‌كانی له گێمی یه‌كه‌م پێشخست .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتاو دوو هاری ماكوایه‌ر به‌هه‌له گۆلێكی له‌سه‌ر خۆیان تۆمار كرد‌و جارێكی تر ئه‌نجامی یاری یه‌كسان بووه‌وه ، به‌لام پیاوی یاریه‌كه كه كریستیانۆ رۆنالدۆ بوو له خوله‌كی هه‌شتاو چوار گۆلی سێیه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و بووه هاتریكی یاری و له‌هه‌مان كاتیش گۆلی ژماره دوازده‌ی دۆن بوو له‌م وه‌رزه تۆماری بكات یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و مان یونایتد چوارده‌مین بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد‌و ژماره‌ی خاله‌كانیشی له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی بۆ په‌نجا خال به‌رزبۆوه یانه‌ی تۆتنهامیش تووشی ده‌یه‌م دۆراندن هات و به چل‌و پێنج خال له پله‌ی حه‌وته‌م مایه‌وه .