بێدەنگی قەڵەمفرۆشەکانی سلێمانی لەمەڕ بە تاڵانبردنی داھات…

لەم ساڵانەی دوایی، بنەمای سەرەکی ڕۆشنفکریی و ڕۆشنبیریی لە سلێمانی دەکەوتەوە سەرئەوەی؛ تا چەند دەتتوانی دژی پارتی و حکومەت بنووسی، لە کوێدا پەلەماری پارتی بدەیت، چۆن بە بەھا و ڕەمزەکانی (پارتی)یدا بێیتە خوارەوە، لە کوێیەوە ھەواڵی ساختەو ڕاپۆرتی بێ بنەما دژی پارتی دروست بکەیت، چۆن وەسفی نەیارانی پارتی بکەیت بە داعشیشەوە لە دژایەتی پارتی، ھەتا زۆرکات قەڵەمفرۆشە بەناو ڕۆشنبیرەکان، بە دەستلەپشدانی نەیارانی کورد لەناوچەکە زۆر کات «ئیدعا»ی ڕووخانی (قەوارەی ھەرێم) و تەسلیم بوونیان بە عێراق دەکرد، ئیدی ڕەنگە بۆ ئەو دڵسۆزییە بە «قازانج» و، «مایە»وە تا ئێستا بەردەوام بێت.

کەچی، ماوەیەکی زۆرە بە ئاشکرا و ڕوون بێ ترس و سڵەمینەوە لە دۆخ و گوزەرانی خەڵک، بە تەحەدداوە داھاتی سنووری سلێمانی دەدزرێ، بانکەکان پارەی تێدا نامێنێ، خانەنیشینان لە نۆرەی وەرگرتنی مووچە لە سلێمانی کۆچی دوایی دەکەن، بەڵام یەک بەناو نووسەر و ڕۆژنامەوانی ئەو شارە نادۆزیتەوە ڕەخنەیەکی چکۆڵەی ھەبێت، ئەم بێ ھەڵوێستییە لە چەشنی بێ جورئەتی، لە چینی تێگەیشتوو و خاوەن قەڵەم ناوەشێتەوە، مرۆڤ کە قەڵەمی لەدەستگرت گرنگە بە ویژدانەوە بنووسێت، سڵ لە راستی و حەقیقەتەکان نەکاتەوە، بەڵام ئەوەی ئێستا لە بەشێکی زۆری خەڵکی سلێمانی و ئەو چینەی کە پێی دەگوترا ڕۆشنبیر دەبینرێت، یەکناگرێتەوە.

لایەنی دەسەڵاتداری (سلێمانی) ئارمانجیەتی داخی شکستەکانی لە ھەڵبژاردن و پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بە دروستکردنی کۆسپ و تەگەرە لە ھەمبەر پڕۆسەی چاکسازیی و دابەشکردنی مووچەو ڕێکخستنەوەی دەروازە سنوورییەکان حکومەتی ھەرێم تووشی کێشەو داڕووخان بکات، بەڵام وەک ئەوەی ئێستا مەعلومی ھەموولایەکە شکستی ھێناوە لە بەرانبەر جێبەجێکردنی «ئەجێندا» و پیلانە ڕێخکراو و داڕێژاوەكانی دەوڵەتانی ھەرێمی ناوچەکە. تۆ بڵێی چەند ئاھ و ناڵەی دیکەی خانەوادە شەھیدان، کۆچی دوایی چەند خانەنیشینی دیکە، خراپتر بوونی دۆخ و گوزرانی خەڵک لە سلێمانی، شکستەکانی ئیدارەی سلێمانی کەی ئەم ھەموو قەڵەمفرۆشە ئیرھاب فکرانەی سلێمانی بێنێتە دەنگ؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *