ڕۆژنامه‌ی جۆرشه‌لیم پۆستی ئیسرائیلی بابه‌تێكی له‌باره‌ی گاز و نه‌وتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ك جێگره‌وه‌ی گاز و نه‌وتی ڕووسیا بۆ ئه‌وروپا بڵاوكردووه‌ته‌وه و پرسیاری ئه‌وه‌ی وروژاندووه، كه وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا ده‌توانن پێویستییه‌كانی ئه‌وروپا پڕ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام باج و به‌های ئه‌م كاره چی ده‌بێ و لێكه‌وت و كاردانه‌وه‌كان فره‌ڕه‌هه‌ند و جۆراوجۆرن و پێویستیان به لێوردبوونه‌وه‌ی زیاتره. وه‌ك یه‌كێك له‌و ناوچانه‌یشی كه ئه‌وروپا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی گاز و نه‌وت سه‌رنجی خستووه‌ته‌سه‌ری، بریتییه له هه‌رێمی كوردستان كه به بایه‌خه‌وه وڵاتانی ئه‌وروپا به‌دوای هه‌واڵی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان و به‌رزكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنان له هه‌رێمه‌كه ده‌گه‌ڕێن.
له بابه‌ته‌كه هاتووه، چوارشه‌می ڕابردوو ڕووسیا هه‌نارده‌ی گازی سروشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ بولگاریا و پۆڵه‌ندا وه‌ستاند، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌و دوو وڵاته ڕه‌تیان كرده‌وه كه گازی ڕووسی به دراوی ڕۆبل بكڕن و سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به یۆرۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووسیا بكه‌ن، له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌یش دا مۆسكۆ هه‌نارده‌ی گازی بۆ هه‌ردوو وڵات وه‌ستاند. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا به‌شێك له كۆمپانیا ئه‌وروپییه‌كان به كرده‌یی خواست و مه‌رجه‌كانی مۆسكۆیان جێبه‌جێ كرد و ئاماده‌ن به رۆبل گاز و نه‌وت له ڕووسیا بكڕن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش پاره‌كانیان به یۆرۆ ئاراسته‌ی بانكی گازپرۆم ده‌كه‌ن و له‌وێ بۆ رۆبل ده‌یگۆڕنه‌وه و پاشان پاره‌كه ده‌سبه‌جێ ده‌گه‌یه‌نرێته ڕووسیا، ئه‌مه‌یش به‌و مانایه دێ، كه ئه‌وروپییه‌كان نه‌ك هه‌ر مامه‌ڵه به رۆبل ده‌كه‌ن، بگره بۆ ئاڵوگۆڕی دراوی یۆرۆیش بۆ ڕۆبڵ پشت به بانكی كۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسی ده‌به‌ستن، كه ئه‌مه‌یش سوودی زیاتر به مۆسكۆ ده‌گه‌یه‌نێت، له‌و گه‌مارۆ و سزایانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا له ئه‌نجامی هێرشی وڵاته‌كه بۆ سه‌ر ئۆكراینا به‌سه‌ر مۆسكۆیان سه‌پاندووه.
دیمیتریۆس ڤاسیلیویس كۆكینۆس سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی كۆمپانیای دی ڤی كه‌ی كونسوڵات بۆ ڕاوێژكاری كه باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی له ئیماڕاته، له‌وباره‌وه ئاشكرای كرد، كه به‌شێك له كۆمپانیاكانی ئه‌وروپا ده‌سته‌واره‌ی زه‌به‌لاحیان هه‌یه و ئاماده‌یشن به ڕۆبل گاز و نه‌وتی ڕووسیا بكڕن، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌هێزی مۆسكۆیه به‌رانبه‌ر به سزاكانی ڕۆژئاوا.
ڤاسیلیس كۆبساچیلیس ڕاوێژكاری سیاسی و پسپۆر له مه‌ترسییه‌كانی گۆڕانی جیۆپۆله‌تیك له دیدارێكی له‌وباره‌وه ده‌ڵێت، به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له بانكی گازپرۆم و كۆمپانیای گازپرۆم دزه‌یان كردووه، چوار گه‌وره كۆمپانیای ئه‌وروپی كه گرێبه‌ستی زه‌به‌لاحیان له‌گه‌ڵ ڕووسیا هه‌یه، به فه‌رمی له‌گه‌ڵ گازپرۆم ڕێككه‌وتوون كه له مه‌ودوا له به‌رانبه‌ر ئه‌و گاز و نه‌وته‌ی كه گازپرۆم ده‌یگه‌یه‌نێته ده‌ستیان رۆبل به كۆمپانیاكه ببه‌خشن، ئاژانسی بلومبێرگی ئه‌مه‌ریكیش ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوكرده‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و چوار كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌ی ئه‌وروپا ئاشكرا بكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا كۆبساچیلیس دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه زۆرینه‌ی ڕه‌های وڵاتانی ئه‌وروپا دوودڵن و به نیگه‌رانییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ڕووسیا ده‌كه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆیش به دوای جێگره‌وه‌ی ڕووسیا ده‌گه‌ڕێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌وروپا سه‌رنجیان خستووه‌ته سه‌ر وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، به‌شێك له وڵاتانی ئه‌و دوو ناوچه‌یش له توانایاندا هه‌یه كه ڕێژه‌یه‌كی سنوورداری پێویستییه‌كانی ئه‌وروپا بۆ گازی سروشتی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، وه‌ك وڵاتانی ئیسرائیل و میسڕ، هه‌رێمی كوردستان له عێراق، به‌شێكی تری وڵاته‌كانیش ده‌توانن بڕێكی زۆری پێویستییه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، وه‌ك جه‌زائیر و قه‌ته‌ڕ و به ڕێژه‌یه‌كی كه‌متریش سعوودیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا ئه‌گه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ ئێران ئاسایی بكرێته‌وه، ئه‌وا تارانیش ده‌توانێ ڕێژه‌یه‌كی زۆری نه‌وت و گاز هه‌نارده‌ی ئه‌وروپا بكات، ئه‌مه ئه‌گه‌ر تاران له نێو چوارچێوه‌ی وڵاتانی نزیك له ڕووسیا بێته ده‌ره‌وه و بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ پاڵپشتیكردنی ئه‌وروپا بدات.
هه‌رچه‌نده وڵاتانی كه‌نداو خاوه‌نی ڕێژه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی به‌رهه‌می نه‌وت و گازن، به‌ڵام به‌هۆی گرێبه‌سته درێژ مه‌وداكانیان له‌گه‌ڵ چین، ئه‌سته‌مه بتوانن به قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره گاز و نه‌وت هه‌نارده‌ی ئه‌وروپا بكه‌ن، به‌وهۆیه‌وه سه‌رنجی سه‌ره‌كی وڵاتانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقایه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سه‌رجه‌می ئه‌و بڕه گاز و نه‌وته‌ی كه ڕووسیا بۆ ئه‌وروپای ڕه‌وانه ده‌كات، له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
ئه‌و گۆڕانكارییه جه‌وهه‌رییه له هه‌نارده و مامه‌ڵه‌كردن به گاز و نه‌وت ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری نرخی نه‌وت و گاز له بازاڕه‌كانی جیهان، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو وڵاتانی كه‌نداو هه‌نارده‌یان بۆ چین و وڵاتانی ئاسیا كه‌متر بكه‌نه‌وه و ڕووی كه‌شتیه بارهه‌ڵگره‌كان به‌ره‌و ئه‌وروپا ئاراسته بكه‌ن، ئه‌مه له ڕووی ئابووری و نرخه‌وه باجی قورس له‌سه‌ر ئه‌وروپا دروست ده‌كات، هاوكات له ڕووی سیاسی و پێوه‌ندی دیپلۆماسی و جیۆپۆله‌تیكه‌وه‌یش كاریگه‌ری له‌سه‌ر وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت و گاز دروست ده‌كات و جیهان به‌سه‌ر دوو به‌ره دابه‌ش ده‌كاته‌وه و ناكۆكییه‌كان قووڵ ده‌بنه‌وه و دابه‌شبوونی گه‌وره له نه‌خشه‌ی سیاسی جیهان دروست ده‌كاته‌وه.