به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، یاریزانێكی سێڤییا له لایه‌ن بارسێلۆنا داوا كراوه و دوو یانه‌ی دیكه‌ش له كێبڕكێی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه دان.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، (28 شووباتی ـ فێبرایه‌ری 2022) رایگه‌یاند بارسێلۆنا له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی كۆندی به‌رگریكاری سێڤییا كێبڕكێی یانه‌كانی ریال مه‌درید و چێڵسی ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، یانه‌كانی بارسێلۆنا، ریال مه‌درید و چێڵسی ده‌رگای گفتووگۆیان به‌ڕووی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و یاریزانه كردووه‌ته‌وه.
سپۆرت ئه‌وه‌شی نووسیوه كه ئه‌م یاریزانه لاوه ده‌یه‌وێت سێڤییا به‌جێبێڵێت و ئه‌زموونێكی نوێ له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی گه‌وره‌تر تاقی بكاته‌وه و له ئێستاشدا نرخی ئه‌و یاریزانه له بۆڕسه‌ی گواستنه‌وه یاریزانان له نێوان 70 بۆ 80 ملیۆن یۆرۆیه.
جۆلیس كوندی به‌رگریكاری ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له هاوینی 2019 به به‌های 25 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی سێڤییا، ئه‌م وه‌رزه به‌شداریی له سه‌رجه‌م یارییه‌كانی یانه‌كه‌ی كردووه و له كۆی 30 یاری یه‌ك گۆڵ و یه‌ك ئاسیستی هه‌یه و له هاوینی 2024 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه ئه‌نده‌لووسییه‌كه كۆتایی دێت