7 سوودی خواردنه‌وه‌ی ئاو له به‌یانیانتان پێ ده‌ڵێین
خواردنی كوپێك ئاو یان زیاتر له به‌یانیاندا و پێش نانخواردن چه‌ندان سوودی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه، بێگومان نه‌خواردنیشی ڕه‌نگه ببێته هۆی وشكبوونه‌وه‌ی جه‌سته و داواجاریش دروستبوونی سه‌رئێشه و به‌رزبوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و قه‌ڵه‌وی و چه‌ندان كێشه‌ی تری له جه‌سته‌ی مرۆڤدا.
پسپۆران ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه خواردنه‌وه‌ی ئاو ده‌بێت ته‌نانه‌ت پێش شوشتنی ددانیش به فلچه و مه‌عجوون بێت.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاو چه‌ندان توخم و سه‌رچاوه‌ی خۆراكی تێدایه وه‌ك (كالیسیۆم، سۆدیۆم، مه‌گنیسیۆم، پۆتاسیۆم و بیكربۆنات) و چه‌ندانی تریش.
لێره‌دا گرینگه 7 زانیاریتان پێ ببه‌خشین كه خواردنه‌وه‌ی كوپێك یان زیاتر ئاو له خورێنی و پێش نانخواردن به جه‌سته‌ت ده‌به‌خشێت.
1. له‌ناوبردنی میكرۆبی نێو ده‌م: كاتێك مرۆڤ له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێت چه‌ندان جۆر میكرۆب له‌نێو ده‌میدا بوونی هه‌یه، به خواردنه‌وه‌ی ئاویش میكرۆبه‌كان ده‌چنه نێو كۆئه‌ندامی هه‌رس و له‌وێدا له‌نێو ده‌چن.
2. زیادبوونی سه‌رچاوه‌ی خۆراك: كاتێك له به‌یانیان ئاو ده‌خورێته‌وه، ده‌بێته هۆی زیادبوونی سه‌رچاوه‌ی خۆراك به ڕێژه‌ی 24% له جه‌سته‌دا.
3. ڕێگری له قه‌ڵه‌وی: خواردنه‌وه‌ی ئاو پێش شوشتنی ده‌م و ددان سوودی زۆری هه‌یه، چونكه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌متر هه‌ست برسێتی بكه‌یت و دواجار ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی كێش.
4. سوودی زۆری بۆ گه‌شه‌ی موو و قژ هه‌یه: جگه له سووده‌كانی بۆ پێست، ئاو ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی موو زیاد بكات، به پێچه‌وانه‌شه‌وه وشكبوونه‌وه و توێنێتی ده‌بێته هۆی زیادبوونی هه‌ڵوه‌رینی قژ.
5. ڕێگریكردن له به‌ردی گورچیله: كاتێك له به‌یانیان ئاو ده‌خۆیته‌وه جه‌سته‌ت چالاكتر ده‌كه‌یت بۆ له‌نێوبردنی ترشه‌لۆكه‌كان، بێگومان زیادبوونی ترشه‌لۆكه‌كانیش ده‌بێته هۆی دروستبوونی به‌ردی گورچیله.
6. ڕێگریكردن له هه‌وكردنی میزه‌ڵه‌دان: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌رچه‌ند ئاوی زیاتر بخۆیته‌وه، كێشه‌ی هه‌وكردنی میزه‌ڵدانت كه‌متر ده‌بێته‌وه.
7. به‌هێزكردنی زیاتری به‌رگریی جه‌سته: خواردنه‌وه‌ی ئاو له به‌یانیاندا ده‌بێته هۆی هاوسه‌نگكردنی سیسته‌می لێمفاتیك كه ده‌بێته هۆی زیادبوونی به‌رگری جه‌سته.