ده‌سته‌ی خزمه‌تگوزاری فیدراڵی له رووسیا بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و ته‌كنیكه‌كانی زانیاری و راگه‌یاندن، قه‌ده‌غه‌كردنی تویته‌ری له‌ناو خاكی وڵاته‌كه‌ی به‌یه‌كجاری راگه‌یاند.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی به‌رپرس له رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان له روسیا رایگه‌یاند، پێگه‌ی فه‌یسبووكی سه‌ر به كۆمپانیای مێتا پلاتفۆرمزیان له وڵاته‌كه‌یان به‌یه‌كجاری راگرتووه، ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و رێكارانه‌ی كۆمپانیای مێتا، كه رێگه‌ی گه‌یشتن به میدیاكانی رووسیا له‌ڕێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه كۆتوبه‌ند كردووه.
ئه‌و ده‌سته‌یه گوتی: له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2020ـه‌وه، 26 حاڵه‌تی جیاكاری له دژی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی رووسیا له‌لایه‌ن كۆمپانیای مێتاوه به‌دیكراون، ئێستاش گه‌یشتن به هه‌ندێك كه‌ناڵی وه‌ك “روسیا الیوم و ئاژانسی هه‌واڵی رووسی”ی كۆتوبه‌ند كردووه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه، كۆمپانیای مێتا پلاتفۆرمز كۆتوبه‌ندی له‌به‌رده‌م گه‌یشتن به لاپه‌ڕه و هه‌ژماره‌كانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی رووسی له فه‌یسبووك و ئینستاگرام سه‌رانسه‌ری جیهان داناوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، فشارێكی زۆر بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی ته‌كنه‌لۆژیا و ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی هاتووه‌ته ئاراوه، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وڵاتانی جیهان ژماره‌یه‌ك سزای ئابووری خنكێنه‌ریان به‌سه‌ر مۆسكۆدا سه‌پاندووه.
پێشتریش كۆمپانیای مێتا رایگه‌یاندبوو، كۆتوبه‌ند له‌سه‌ر لاپه‌ڕه و هه‌ژماره‌كانی هه‌ردوو ئامرازه‌كانی راگه‌یاندنی سه‌ر به حكومه‌تی رووسیا “روسیا الیوم و سپۆتنیك” له سه‌رانسه‌ری وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا داده‌نێت، بۆیه پێشبینی ده‌كرا، رووسیاش رێكاری دژ به كۆمپانیای مێتا بگرێته‌به‌ر.