له میانی گه‌ری بیست‌و حه‌وته‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ریال مه‌دریدی پێشه‌نگی یانه‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ریال سۆسیدادی میوانی تۆمار كرد .
له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ یانه‌ی ریال مه‌دردی میوانداری یانه‌ی ریال سۆسیدادی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به‌ئه‌نجامی چوار گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك .
تیپه‌كه‌ی هه‌رێمی باسك ده‌ست پێشخه‌ر بوون له تۆمار كردنی گۆل و ئۆیار زابال له خوله‌كی ده به لێدانی سزا گۆلی یه‌كه‌می تۆمار كرد، هه‌ولی یاریزانانی ریال مه‌درید بۆ گۆرینی ئه‌نجامی یاری به‌رده‌وامی هه‌بوو تا له دوا سێ خولبه‌كی گێمی یه‌كه‌م توانیان دوو گۆل له رێگای یاریزانان ئیدواردۆ كاماڤینكاو لۆكا مۆدریج به دوو لێدانی جوان تۆمار بكه‌ن و گێمی یه‌كم به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات.
له گێمی دووه‌میش هێرشه‌كان و فشاره‌كانی میرنگی به‌رده‌وامی هه‌بوو له خوله‌كی حه‌فتاو شه‌ش كه‌ریم بنزیمه به لێدانی سزا گۆلی سێیه‌م و دلنیایی تۆمار كرد، دوای ته‌نها دوو خوله‌ك ماركۆ ئه‌سینسیۆ گۆلی چواره‌میشی تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و ریال مه‌درید نۆزده‌مین بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد‌و كۆی خاله‌كانیشی له پێشه‌نگی یانه‌كان بۆ شه‌ست و سێ خال به‌رزكرده‌وه‌و ریال سۆسیدادیش تووشی حه‌وته‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی چل و چوار خاله‌و له پله‌ی شه‌شه‌م مایه‌وه .