رۆژانه‌له نێو كۆمه‌ڵگا، كه‌سانێكی زۆر جپسی په‌تاته ، به‌تایبه‌تی له نێو مناڵان زۆر ده‌خورێت، بێ ئه‌وه‌ی دركی پێبكات كه‌زیانێكی زۆر به جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، له‌م روانگه‌وه د. پشده‌ر عه‌بدولڵا ئیسماعیل – پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی منداڵان به‌چه‌ند خاڵێك زیانه‌كانی خواردنی جپس ده‌خاته روو:
1. قه‌ڵه‌وی و كێش زیادی : بڕێكی زۆر چه‌وری و ووزه‌ی تێدایه كه مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی شه‌كره‌و دڵ زیاد ده‌كات.
2. بڕێكی زۆر خوێی سۆدیۆمی تێدایه كه مه‌ترسی تووشبوون به به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن زیاد ده‌كات به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌و جه‌ڵته‌ی مێشك زیاد ده‌كات.
3. بڕێكی زۆر له چه‌وری جۆری خراپه‌كه‌ی تێدایه كه تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ زیاد ده‌كات.
4. هۆكارێكه بۆ كلۆربوونی ددانه‌كان.
5. بڕێكی زۆر چه‌وری زه‌یتی خراپی تێدایه‌و پێكهاته‌ی جپس كه‌مترین مادده‌ی سوودبه‌خشی بۆ گه‌شه‌ی منداڵه‌كه تێدایه.
6. هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه هه‌میشه هه‌ست به برسیه‌تی بكات و داوای جپسی تر بكات، چونكه بڕێكی زۆر كاربۆهیدرات و نیشاسته‌ی تێدایه كه ده‌بێته هۆی ناڕێكی له ئاستی شه‌كری گلوكۆزو هۆڕمۆنی ئه‌نسۆلین.
7. چاڵاكی مێشكی منداڵه‌كه زیاد ده‌كات بۆیه ده‌بێته هۆی جوڵه‌یه‌كی زۆری ئیزعاجكه‌ر له سروشتی منداڵه‌كه.
8. له‌ئه‌نجامی پڕۆسه‌ی دروستكردنی جپسی په‌تاته‌كه مادده‌یه‌ك دروست ده‌بێت كه پێی ده‌وترێت (acrylamide) كه هۆكارێكی مه‌ترسیداره بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
9. خواردنی جپسی په‌تاته‌ی زۆر هۆكارێكه بۆ تووشبون به ووشك بوونه‌وه‌ی منداڵ.
10. بۆ ژنی سك‌پڕ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی كۆرپه‌كه دروست ده‌كات و له‌وانه‌یه ببێته هۆی مردنی كۆرپه‌كه‌ی.