له‌ ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژدا سوپای ئۆكراینا 7 فڕۆكه‌ و كۆپته‌ری ڕووسیان تێكشكاندون

لە راگەیاندراوێکدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، دوو فڕۆکە خراونەتەخوارەوە کە هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە.


سوپای ئۆکراینا بڵاویکردەوە لە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا دوو فڕۆکە، پێنج هێلیکۆپتەر و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی رووسیایان خستووەتە خوارەوە.

لە راگەیاندراوێکدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، دوو فڕۆکە خراونەتەخوارەوە کە هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە.

هەروەها باس لەوە کراوە کە، سێ لە فڕۆکەوانەکان دەستگیرکراون و یەکێکیشان بە مردووی کەوتووەتە دەست سوپای ئۆکراینا.

هاوکات سەربازانی ئۆکراینی پێنج هێلیکۆپتەر و فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیان تێکشکاندووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *