له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی گه‌ری بیست و حه‌وتی خولی ئیسپانیا، یانه‌ی ئێڵچی له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی بارسێلۆنای كرد.
یاریه‌كه به‌گۆلێك به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی تیپی میوان ته‌واو بوو، له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌كۆتا خوله‌كی ئه‌م گێمه ڤیدل چاڤێز گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م میواندار به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه‌بوو.
له‌گێمی دووه‌م قوتابیه‌كانی چاڤی به‌رده‌وامبوون له‌هه‌وله‌كانیان تا له‌خوله‌كی شه‌ست ڤیران تۆریس گۆلی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنایه‌وه، هێرشه‌كانی بارسێلۆنا بۆ سه‌ر گۆلی میواندار به‌رده‌وامبوو.
له‌خوله‌كی هه‌شتاو چوار تیپه كه‌ته‌لۆنیه‌كه لێدانی سزای به‌ده‌ستهێنا، ممفیس دیبای سه‌ركه‌وتوو بوو له‌جێبه‌جێكردنی لێدانه‌كه و گۆلی دووه‌می یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، دوو خوله‌ك به‌ر له‌ته‌واوبوونی یاریه‌كه خافیر باستۆری یاریزانی ئاڵچی به‌كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
به‌م جۆره یاریه‌كه به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی بارسێلۆنا ته‌واو بوو، به‌م بردنه‌وه‌یه بارسێلۆنا كۆی خاله‌كانی بووه چل و هه‌شت خاڵ و له‌خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی دێت.