ڕووسیا 12 هەزار سەربازی لەدەستداوە

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا رایگەیاند کە لە 24ی شوبات تا حەوتی ئاداری 2022، زیاتر لە 12 هەزار سەربازی سوپای رووسیا کوژراون.


ئاماژە بەوە دەکرێت سوپای رووسیا کە هێرشی کردووەتە سەر ئۆکراینا زیاتر لە 12 هەزار سەربازی لەدەستداوە.

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا، ئاماری زیانەکانی سوپای رووسیای لە 24ی شوبات تا حەوتی ئادار بڵاوکردەوە.

بەپێی ئەوە، سوپای رووسیا کە هێرشی کردووەتە سەر ئۆکراینا زیاتر لە 12 هەزار سەربازی لەدەستداوە، هەروەها 48 فڕۆکە، 80 هێلیکۆپتەر، 303 تانک، هەزار و 36 زرێپۆش، 120 تۆپهاوێژ ، 56 راجیمە و 27 سیستمی بەرگریی ئاسمانیی خاپوور کراون.

هەروەها سوپای رووسیا 474 ئۆتۆمبێل، سێ بەلەمی خێرای سووک، 60 ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی سووتەمەنی و حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەدەستداوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *