لە شاری ئیستانبوڵ 83 کەس له‌سه‌ نه‌ورۆز ده‌ستگیر كران

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە شاری ئیستانبوڵ 83 کەسیان لە ئاهەنگی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بەبۆنەی نەورۆز دەستگیر کرد.

پارێزگای ئیستانبوڵ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە “ئاھەنگی نەورۆز کە لەلایەن ھەدەپە-وە لە گۆڕەپانی ئاھەنگەکانی یەنی کاپی بەڕێوەچوو، لە ئاھەنگەکەدا، بەھۆی پێشێلکردنی یاسای ژمارە 2911ـەوە 83 گومانلێکراو دەستگیرکران، کە یەکێکیان داواکراو بووە”.

ئەمە لەکاتێکدایە لە دوێنێوە ئاهەنگەکانی پێشوازیکردن لە جەژنی نەورۆز لە زۆربەی وڵاتان دەستیپێکردووە، لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیاش چەندین ئاهەنگ بەڕێوەدەچن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *