وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گه‌شتیاران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 كاتژمێرى داهاتووى سه‌رجه‌م پارێزگاكان بڵاو کرایه‌وه‌.

ئەمڕۆ دووشەممە 21/3/2022، وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیاوازدا.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، سبەی سێشەممە 22/3/2022، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لەکاتەکانی بەیانی زوودا، لەکاتەکانی دوای نیوەرۆشدا کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە.

دەقی راگەیاندراوەکە:

پارێزگاى هەولێر
کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ دووشەمە و سبەى سێ شەممە .
*ئەمڕۆ دوو شەمە …
*کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمە باران لە کاتەکانی دوای نیوەرۆدا وەلە ناوچە شاخەویەکاندا رێژەی بارانەکە زیاد دەکات بەتایبەت لەکاتەکانی شەودا لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاویە سنوریەکان .
*خێرایى با/ لە نێوان (10—15 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت .
*مەوداى بینین/ (9 — 10) کم
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 4 پلەى سیلیزى
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 10 پلەى سیلیزى
*سبەى سێ شەممە …
*کەش/ ئاسمان لە نێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لەکات و شوێنی جیاوازدا لەگەل بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان لەگەل بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە نێوان 3 تاکو 4 پلە .
*خێرایى با/ لە نێوان (10—15 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت .
*مەوداى بینین/ (9 — 10) کم
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 3 پلەى سیلیزى
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 13 پلەى سیلیزى
بەشی پێشبینى / 21-3-2022

پارێزگاى سلێمانى
کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ دووشەمە و سبەى سێ شەممە .
*ئەمڕۆ دوو شەمە …
*کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لەکاتەکانی بەیانی وە لەکاتی دوای نیوەرۆ رێژەی باران بارینەکە زیاد دەکات دەگۆریت بۆ بارانی مام ناوەند هەروەها بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان لەگەل زیاد بوونی خێرای با .
*خێرایى با/ لە نێوان (10– 20) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت .
*مەوداى بینین/ (8 — 10) کم .
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 7 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 10 پلەى سیلیزى .
*سبەى سێ شەممە …
*کەش/ ئاسمان ساماڵ هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی باران لەکاتەکانی بەیانی زوودا لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ کەشەکە سەقامگیر دەبیت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەنێوان 2 تاکو 3 پلە .
*خێرایى با/ لە نێوان (10– 15) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت .
*مەوداى بینین/ (9 — 10) کم .
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 4 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 13 پلەى سیلیزى .
بەشی پێشبینى / 21-3-2022

پارێزگاى دهۆک
کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ دووشەمە و سبەى سێ شەممە .
*ئەمڕۆ دوو شەمە …
*کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمە باران لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا وەرێژەی دابارینەکە لەکاتەکانی شەودا زیاد دەکات لەگەل بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان .
*خێراى با/لە نێوان (10—15) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت .
*مەوداى بینین/ (9 — 10) کم .
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 2 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 9 پلەى سیلیزى.
*سبەى سێ شەممە …
*کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمە باران لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاویە سنوریەکان هەروەها بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەنێوان 2 تاکو 3 پلە .
*خێراى با/لە نێوان (10—15) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت .
*مەوداى بینین/ (9 — 10) کم .
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 2 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 12 پلەى سیلیزى .
بەشی پێشبینى / 21-3-2022

پارێزگاى کەرکووک
کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ دووشەمە و سبەى سێ شەممە .
*ئەمڕۆ دوو شەمە …
*کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمە باران لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ لەگەل زیاد بوونی خێرای با .
*خێراى با/لە نێوان (10—20 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت .
*مەوداى بینین/ ( 8 ـــ 10 ) کم .
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 6 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 12 پلەى سیلیزى.
*سبەى سێ شەممە …
*کەش/ ئاسمان لەەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەوردایە ئەگەری نمە باران هەیە لەکاتەکانی بەیانی زوودا لەگەل بەرزبوونەوەی پلە گەرمی لەنێوان 2 تاکو 3 پلە .
*خێراى با/لە نێوان (10—15 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت .
*مەوداى بینین/ ( 9 ـــ 10 ) کم .
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 5 پلەى سیلیزى
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 15 پلەى سیلیزى
بەشی پێشبینى / 21-3-2022

پارێزگاى هەڵەبجە
کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ دووشەمە و سبەى سێ شەممە .
*ئەمڕۆ دوو شەمە …
*کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیاوزدا لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان لەگەل زیاد بوونی خێرایی با .
*خێرایى با/ لە نێوان (10– 20) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت .
*مەوداى بینین/ (8 — 10) کم .
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 8 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 14 پلەى سیلیزى .
*سبەى سێ شەممە …
*کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی باران لەکاتەکانی بەیانی زوودا وە لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا کەشەکە سەقامگیر دەبێت لەگەل بەرز بوونەوەی پلەی گەرمی لەنێوان 2 تاکو 3 پلە .
*خێرایى با/ لە نێوان (10– 15) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت .
*مەوداى بینین/ (9 — 10) کم .
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 6 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 16 پلەى سیلیزى .
بەشی پێشبینى / 21-3-2022

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *