ناتۆ:مەترسی ئەوە هەیە رووسیا چەکی کیمیایی، بایۆلۆجی و ئەتۆمی بەکاربهێنێت.

سکرتێری گشتی ناتۆ ئاشكرای ده‌كات، مەترسی ئەوە هەیە رووسیا چەکی کیمیایی، بایۆلۆجی و ئەتۆمی بەکاربهێنێت.

یێنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ رایگه‌یاند، سیستمی بەرگری کیمیایی، بایۆلۆجی، و ئەتۆمی ناتۆمان چالاککردووە.

لە دوای لوتکەی ناتۆ کە ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیاش بەشداری تێداکردبوو ستۆڵتنبێرگ ئاشکرای کرد، زێلێنسکی داوای لە ناتۆ کردووە لەسەدا 1ـی ئەوەی هەمانە بدەینە ئۆکرانیا.

سکرتێری گشتی ناتۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، فەرماندەی باڵای سەربازی ناتۆ ژەنراڵ وۆڵتەر سیستمی بەرگری کیمیایی، بایۆلۆجی، تیشکیدەر و ئەتۆمی چالاککردووە.

یێنس ستۆڵتنبێرگ،  روونیكرده‌وه‌، هاوپەیمانەکانمان سیستمی بەرگری زیاتری کیمیایی، بایۆلۆجی، و ئەتۆمی زیاتر و گروپ و یەکەی جەنگی زیاتر رەوانە دەکەن.

سكرتێری ناتۆ گوتی: “رووسیا چەند جارێک ناتۆو ئەمه‌ریکا بەوە تۆمه‌تبار دەکات کە تاقیکرنەوەی بایۆلۆجی و کیمیایی لە تاقیگەکانی ئۆکرانیا ئەنجام دەدەن وەک ناتۆ بەتەواوی ئەو تۆمەتانە رەتدەکەینەوە. ده‌شڵێت: “پێمانوایە ئەمە پاساوێکی پێشوەختەی رووسیایە بۆ بەکارهێنانی ئەو چەکانە لە ئۆکرانیا، چونکە پێشتر رووسیا هاووڵاتیانی خۆی ژەهراویکردووە و لە سووریاش هاوکاری رژێمی ئەسەدی کردووە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەرامبەر به‌ خەڵکی سووریا.

ستۆڵتنبێرگ گوتیشی: “من ناچمە ناو وردەکاری کە چی دەدەینە ئۆکرانیا بەڵام بەهەموو شێوەک لە ئاسمان و زەوی و دەریا و لەرووی پاراستنی سایبەریشەوە هاوکاری ئۆکرانیا دەکەین.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *