په‌كه‌كه‌ دەست بە هەڵمەتی چەکدارکردنی زۆرەملێ، دەکاتەوە.

پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە)ی باڵی سیاسیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان دەست بە هەڵمەتی چەکدارکردنی زۆرەملێ، دەکاتەوە.

رۆژی شەممە 26-3-2022، ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان کە پەیەدە و پەکەکە بەڕێوەی دەبەن، فەرمانێکی بۆ بە چەکدارکردنی گەنجانی لەدایکبووی 1998 تاوەکوو 2004، دەرکردووە.

لە فەرمانەکەدا، چەکدارکردنی زۆرەملێی گەنجانی لەدایکبووی هەمان ئەو ساڵانە لە شارەکانی عەفرین، گرێ سپی و سەرێ کانی تاوەکوو 21-12-2022 دواخراوە،

چالاکوانانی رۆژئاوای کوردستان باس لەوە دەکەن، کە سیستەمی چەکدارکردنی زۆرەملێ و رفاندنی منداڵ و مێرمنداڵان بۆ بە چەکدارکردنیان لەلایەن پەکەکە و رێکخراوەکانییەوە، بووەتە هۆی ئاوارەبوونی خەڵکێکی زۆری رۆژئاوای کوردستان و کەمبوونەوەی رێژەی کورد لە ناوچە جیاوازەکانی ئەو بەشەی کوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *