چاودێرێكی سیاسی:بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستانیان سووتاند، رۆژانە جنێو بە کورد دەدەن.

سیاسەتمەدارێکی عێراقی رایدەگەیەنێت، ئەوانەی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستانیان سووتاند، رۆژانە جنێو بە کورد دەدەن.

درەنگانی شەوی یەکشەممە 27-3-2022، لایەنگرانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە بەرچاوی هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە هێرشیان کردە سەر بارەگای لقی 5ـی پارتی لە بەغدا و سووتاندیان.

فائیق شێخ عەلی، سیاسەتمەداری ناسراوی عێراق لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە: لەسەر لێدوانی کوردێک ”قیامەت“ لە دژی پارتی بەرپاکراوە.

فائیق شێخ عەلی بە سەرسوڕمانەوە باسی لەوە کردووە، ئەوانەی هێرشیان کردووەتە سەر بارەگای پارتی ”رۆژانە جنێو بە کورد و رەمزەکانی دەدەن و بە خیانەتکار هەژماریان دەکەن“ و هەرگیزیش کورد ”قیامەتی لە دژی شیعە بەرپا نەکرد“.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *