یوسف محه‌مه‌د سادق كه پێشووتر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بووه و دواتر نه‌یتوانێ شكۆی خۆی و په‌رله‌مان بپارێزێ و ویستی كوردستان تێكبدا و بووه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، ئێسته جارێكی تر كه‌وتووه‌ته‌وه قسه‌كردن.
یوسف محه‌مه‌د كه مووچه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرێ و ئێسته له زانكۆكانی سنووری سلێمانی وانه ده‌ڵێته‌وه، له دیمانه‌یه‌كدا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر حكومڕانی كوردستان و به‌ناوی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه‌وه قسه ده‌كات، به‌ڵام بیری چووه كه ئه‌و ئه‌وكاته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بوو هیچ شكۆیه‌كی نه‌بووه و ئێسته‌یش هه‌ر به‌هه‌مانشێوه.
له‌كاتی بڵاو كردنه‌وه‌ی دیمانه‌كه‌ی له فه‌یسبووكی خۆی، هاووڵاتییان له كۆمێنت رسوایان كردووه و پێیان گوتووه” خزمه‌تی تۆ بۆ كوردستان چی بووه”.
راستی كوردستان یه‌كێك له‌و كۆمێنتانه‌یه و بۆی نووسیوه، بێزار نه‌بوون له‌و قسانه‌ی ده‌یكه‌ن كه 13 ساڵه به‌رده‌وامن، ئێوه هه‌ر قسه ده‌كه‌ن و لایه‌نی تریش هه‌ر به هێز ده‌بن، بۆ حه‌زده‌كه‌ی حكومڕانی بڕوخێ و كوردستان وه‌ك سوریای لێ بێت.
هاوكات یه‌كێكی تر له كۆمێنته‌كان بۆ یوسف محه‌مه‌دی نووسیوه، سه‌ردانی دكتۆرێكی ده‌روونی بكه‌ی باشتره، چونكه شه‌وانه خه‌و زۆر ده‌بینی تا پۆست وه‌ربگری.
كه‌سێك به‌ناوی سه‌ركه‌وت ده‌ڵێ، گۆڕان به‌هۆی ئه‌و جۆره قسانه‌ی وه‌ك تۆ توایه‌وه، قسه ئاسانه، چه‌ند ڕۆژێكی تر تۆش مه‌منوون ده‌بی له حزبێكدا جێگه‌ت بكه‌نه‌وه. كه‌سێكی دۆڕاوی و له به‌رپرسیاریه‌تی راتكرد.
سه‌تان كۆمێنتی تری هاوشێوه بۆ یوسف محه‌مه‌د نووسراوه و رسوا كراوه، به‌ڵام وه‌ك كۆمێنته‌كان ده‌ڵێن، كوردستان هه‌ر له به‌هێزییه و ئه‌وانه‌یش هه‌ر قسه ده‌كه‌ن.