پێشنیازی نوێ بۆ گۆڕانكاری خشته‌ی مووچه‌ ئاشكه‌را ده‌كرێت

به‌پێی زانیاریه‌كانی ‘تیر”چەند پێشنیازێكی نوێ بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان گەڵاڵە كراوە. لەم چوارچێوەیەشدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی و بەرپرسانی بانكەكان، دوای كۆبوونەوەیەك، چەند پێشنیارێكیان بۆ مووچەی خانەنشینان ئاراستەی وەزارەتەكەیان (دارایی و ئابووری) كردووە. بەپێی ناوەڕۆكی ئەو پێشنیازانە كە یەكێكیان تایبەتە بەوەی مووچەی خانەنشینانی شارستانی لە ریزبەندیی دابەشكردنی مووچەدا بێتە پێشەوە، بە جۆرێك، پێشنیاز كراوە بە سێ رۆژ مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش بكرێت.


بەپێی پێشنیازەكان، ئەگەر لە ریزبەندی دابەشكردنی مووچەدا خانەنشینانی شارستانی لە یەكەم شوێنەكان نەبن، لە ناوەڕاستەكەیدا بن و نێوانیان لەگەڵ خانەنشینی سەربازی چەند رۆژێك بێت، تاوەكوو جەنجاڵیی بەردەم بانكەكان كەم ببێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *