کێ پاڵەوانی داستانی کۆرێ بوو!

ھەرکاتێک ھەڵومەرجێک ھاتبێتە پێشەوە لەنێوان داگیرکار و کوردستان یەکێتی داگیرکاری ھەڵبژاردوە گەرچی بەدڵیشی نەبێت و لەسەری سەپاندبێت. پارتیش بەھەزاران ھەڵەی ھەبێت کە ھەبووە بەڵام پارتی ھەر کاتێک پێویست بوو بێت نەخێری بەنەیارەکانی کوردستان داوە، ھەر کاتێک بۆ بەرژەوەندی کوردستان پێویست بووبێت چوە سەر مێزی نەیارانی کوردستان بۆ بەرگریکردن لە ئەزمون و بەرژەوەندی نیشتیمانەکەی. مام جەلال لە دیداری تەمەن بەو شێوەیەی خۆی دەیەوێت باسی داستانی کۆرێی کردوە، کاک نەوشێروانیش بەشێوەیەکی تر کە خۆی دەیەوێت باسی ھەمان داستانی کردوە، بارزانیش بە شێوەیەکی تر باسی ھەمان داستانی کردوە، ئێستاش لەسەرکردە دێرینەکانی یەکێتی و پارتی بپرسە ھەریەکیان بەشێوەیەکی تەواو جیاواز باسی ھەمان داستان دەکەن! مێژوو بەئاسانی دەشێوێنرێت، بەتایبەتی کە تەکنەلۆجیا نەبوو یان پێشکەوتوو نەبوو، ھەر یەک وەکو خۆی کە چۆن بیەوێت بەو شێوەیە باسی دەکات، ھەر مێژووش نا، ئێستا من بپرسم من کەی و باردۆخ چۆن بوو کە لەدایک بووم، بابم بەشێوەیەک باسی دەکات، دایکم بەشێوەیەکی تر، خزمە نزیکەکانم خاڵ و مام و پور ھەر یەکیان بەشێوەیەکی تەواو جیاواز باسی لە دایکبونم دەکەن! جا بانەگەڕێینەوە مێژوو ھیچ شتێک کەچۆن و بەچی شێوەیەک بوو و کێ پاڵەوانی بوو.

بەڵام با بگەڕێینەوە بۆ ئامانجی ئەو شتەی کە لەپێناوی چیدا بوو، ئەو ھەڵانەی ئەوکات کرا دوبارە نەکرێنەوە. گریمان: نەک ھەر داستانی کۆڕێ، شۆڕشی ئەیلولیش یەکێتی ھەڵیگیرساند کەمافی ئۆتۆنۆمی بۆ کورد زامن کرد، شۆڕشی گولانیش ھەر یەکێتی ھەڵیگیرساند، ھەریەکێتی بوو لەداستانی خواکورک دا پاشەکشەی بەسوپای ھەزاری و جاشەکانی ڕژێمی بەعسی سەدام کرد، ھەر یەکێتی بوو سەرکردایەتی ڕاپەڕینی کرد، ھەر یەکێتی بوو ھەڵبژاردن و پەرلەمانی بۆ کورد ھێنایە کایەوە،ھەر یەکێتی بوو ھەرێمی کوردستانی لەدەستوری عێراق دا چەسپاند. بەڵام ھەر یەکێتی بوو شازدەی ئۆکتۆبەری ئەنجام دا، کە زۆر لە سەرکردەکانی یەکێتی بەشانازیەوە خۆیان بە خاوەنی شازدەی ئۆکتۆبر دەزانن! کە ئامانجی شازدەی ئۆکتۆبەر و شۆڕشی ئەیلول گولان و داستانی خواکورک و کۆرێ سەدو ھەشتا پلە لەیەک جیاوازبوو! کە کۆرێ و ھەموو داستان و شۆڕشەکانی تر شەڕی ئیرادەی کورد بوو بۆ ئازادی بەرامبەر ڕەتکردنەوە و ژێر دەستی و ستەمی داگیرکار، بەڵام شازدەی ئۆکتۆبەر ئیرادەی کورد بۆ ئازادی بن پێکرا و شەڕعیەتیدا بەداگیرکاران.

ئەمەش خۆی لە خۆی دا خۆی بەخاوەن زانینی یەکێتی بۆ داستانی کۆرێ دەخاتە ژێر ھەزاران پرسیارەوە! واز لەشازدەی ئۆکتۆبەر و کۆرێش بھێنن، لەھەموو ئایینەکاندا ھاتوە کەسێک چەند گوناحی ھەبێت بەڵام تۆبەیەک بەدڵ بکات و نەگەڕێتەوە بۆ گوناحەکە ئەو کەسە بەتەواوی پاک دەکرێتە وە لە گوناحەکان. بەڵام ئێستاشی لەسەر بێت یەکێتی زیاتر مەیلی بۆ عێراق ھەیە ھەتا کوردستان! یەکێتی زیاتر مەیلی بۆ بەغدا ھەیە ھەتا کوردستان، ڕاستیەک ھەیە بەدرێژایی مێژوو تا ئێستا یەکێتی چەند جار تۆبەی کردبێت کە ئێدی ناگەڕێتەوە بۆ نەیارەکانی کوردستان. بەڵام ھەرکاتێک ھەڵومەرجێک ھاتبێتە پێشەوە لەنێوان داگیرکار و کوردستان یەکێتی داگیرکاری ھەڵبژاردوە گەرچی بەدڵیشی نەبێت و لەسەری سەپاندبێت.

پارتیش بەھەزاران ھەڵەی ھەبێت کە ھەبووە بەڵام پارتی ھەر کاتێک پێویست بوو بێت نەخێری بەنەیارەکانی کوردستان داوە، ھەر کاتێک بۆ بەرژەوەندی کوردستان پێویست بووبێت چوە سەر مێزی نەیارانی کوردستان بۆ بەرگریکردن لە ئەزمون و بەرژەوەندی نیشتیمانەکەی. گرنگ نیە کێ پاڵەوانی داستانی کۆرێ یە، کام حیزب بوو بەرگری کرد لە کۆڕێ، ئەوەی گرنگە ئەمڕۆ و سبەیی کێ لەسەر ھەمان ئامانجی شۆڕش و داستانەکانی دوێنێی کوردستان دەمێنێتەوە. و بەرەو پێشەوەی دەبات دەستبەرداری ئامانجەکانی نابێت.نەک ھەر ھەلومەرجێک ھاتە پێشەوە دەست بەرداری دوێنێی خۆی بێت بۆ بەرژەوەندی تەسکی شەخس و حیزبی خۆی بۆ ئەمڕۆ.

EnterWrite to Sahl Surchy

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *