ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاند حكوومەتی فیدراڵی كۆمپانیایەكی نوێی نەوت دادەمەزرێنێت كە بارەگا سەرەكییەكەی لە هەولێر دەبێت و لەلایەن حكوومەتی فیدراڵییەوە سەرپەرشتی دەكرێت.
وه‌زاره‌تی نەوتی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كە دوای ته‌واوبوونی گه‌ڕی یه‌كه‌می گفتوگۆكانی نێوان شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، دەریكرد، رای گه‌یاندووە كە وه‌زیری نه‌وتی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌كی نوێی نه‌وتی له عێراق كرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كە وه‌زیری نه‌وتی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌و بنه‌مایانه كرده‌وه، كه پێشتر له‌باره‌ی ئیداره‌دانی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان پێشنیازی كردبوون.
لەمبارەیەوە ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ئیسماعیل وه‌زیری نه‌وتی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ خالید شوانی سه‌رۆكی شاندی هه‌رێم دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بنه‌ما بنچینه‌ییه‌كان خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی گرێبه‌ست و ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتان و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان واژووی كردوون، ره‌وانه‌ی به‌غدا بكات، به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه و هه‌مواركردنه‌وه‌یان، وێڕای گواستنه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه واژۆ كراون، بۆ ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتییه‌ی له داهاتوودا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داده‌مه‌زرێت و باره‌گاكه‌شی له هه‌ولێر ده‌بێت، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی بۆ حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه “پێویسته حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌بێت له ئیداره‌دانی ته‌واوی چالاكییه نه‌وتییه‌كان به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و پێوه‌رانه‌ی له‌لایه‌ك كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی عێراقی و وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵه‌وه ئاماده ده‌كرێن و هه‌ڵسه‌نگادندنیان بۆ ده‌كرێت.