به‌ به‌ڵگه‌وه‌ خۆپشانده‌ره‌كانی به‌ریتانیا ئاشكرا بوون

چەند كەسێكی كوردی دانیشتووی بەریتانیا، كە پێكهاتبوون لە لایەنگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و هەروەها گرووپە ئیسلامییە توندڕەوەكان، بە هاندانی میدیای فەرمیی یەكێتی و ئەو میدیا سێبەرانەی بە سپۆنسەری و ئەجیندای وڵاتێكی ئیقلیمی لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن، لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا خۆپیشاندانێكیان دژی شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد و داوای ئازادكردنی تیرۆریستێك دەكەن، كە لە بەندیخانەكانی هەرێمی كوردستاندایە بە تۆمەتی ئەندامێتیی داعش.

بەپێی زانیارییەكانی (تیر)، چەند ڕۆژێك لەمەوبەر، ژنێك بە ناوی (هەڤاڵ بێریتان) كە كادیرێكی پەكەكەیە لە بەریتانیا، لەگەڵ چەند لایەنگرێكی پەكەكە و چەند كوردێكی ئیسلامیی توندڕەو كە بۆ دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستان و تۆمەت هەڵبەستنی بەردەوامیان دژی قەوارەی هەرێمی كوردستان، راسپێردراون، هەوڵیان داوە چەند كارێكی گێرەشێوێنی بكەن لە كاتێكدا كە كەژاوەكەی شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە بەردەمیاندا تێپەڕ دەبن، بەڵام لە لایەن پۆلیسی لەندەنەوە پیلانەكەیان ئاشكرا كراوە و ڕێگەیان لێ گیراوە.

بەپێی ئەو وێنانەی دەست (تیر) كەوتوون، ئەوانەی ئەو چالاكییەیان رێك خستووە، داواكارییەكی سەرەكییان ئەوە بووە كە كەسێك بە ناوی (ئیسماعیل سووسەیی) كە بە تاوانی (پێوەندیی لەگەڵ داعش و سەرپەرشتیكردنی گرووپێكی تیرۆریستی لە هەولێر) گیراوە و چەند ساڵێكە لە بەندیخانەكانی هەرێمی كوردستاندایە، ئازاد بكرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *