کوا ئەوانەی پێش چەند ڕۆژێک بە پەرۆش بوون بو ئاڵای پیرۆزی کوردستان؟

جێگر ره‌شید هه‌ركی

بزانن بارزانی و پارتی لە کوێی دونیابن ئاڵای پیرۆزی کوردستانیش لەوێ دەبێت.

کوا ئەوانەی پێش چەند ڕۆژێک بە پەرۆش بوون بو ئاڵای پیرۆزی کوردستان؟ کە دەیانگوت، له کۆبونەوەی براگەورە مەسرور بارزانی و ئەردۆغان ئاڵای کوردستان دانەنراوە، ئەو خۆفرۆش و جاشیغ و قەڵەم فروشانە بەشێوەیەکی وەها باسی ئاڵای کوردستانیان دەکرد وەک ئەوە وابووبێت کە بلێی ئەوانە بەهووش خۆیاندا هاتوونەتەوە و لە خەمی ئاڵا و خەمی خاکی کوردستانن.

دەرکەوت نەدانانی ئاڵای کوردستان بۆ خۆیان کردبوو پرسی ڕۆژ بۆئەوەی دزینی داهاتی سلێمانی و دیار نەمانی پارەی پڕوژەکان و مووچەی خانە نشینان و ئەو تاڵانەی بانکەکانی سلێمانی لە بیر خەڵکی ببەرنەوە و مەوزوعەکە بگوڕن، لێیان وایە خەڵک لە گوێچکەی گادا خەوتووە، ئەو هەموو دزی و تاڵان و بردن و ڕاوەڕووتە نابینن. ئەگەر ئێوە بە سەردان و کوبوونەوەکانی سەرۆکی حکومەت قەلس نین، پێمان نالێن ئێستا ئێوەی خۆفرۆش لە کوێی هاوکێشە سیاسیەکانن؟ بوچی گرنگی بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان نادەن و بخەنە بەر باس و بە گرنگیەوە باسی بکەن، بو ئەوەی هیچ نەبێت خەڵک بەزەیتان پێ ببات و کەمێک بە کوردی بتان بینێت!.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *