له‌ خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا كلیڤلاند كاڤالیرس سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر شارلۆت هۆرنێتس تۆماركرد

له‌ خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، تیپی كلیڤلاند كاڤالیرس سه‌ركه‌وتنی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به‌ سه‌دودوو خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ سه‌دویه‌ك خاڵ له‌ تیپی شارلۆت هۆرنێتسی میوانداری برده‌وه‌.
له‌م یاریه‌ش یاریزانانی هه‌ردوو تیپ له‌ ڕكابه‌ریه‌كی به‌هێزی یه‌كتری بوون بۆ تۆماركردنی خاڵه‌كان، تا له‌ كۆتاییدا، كلیڤلاند به‌ جیاوازی ته‌نها خاڵێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا كه‌ ئه‌مه‌ش سیی و دووه‌مین بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ بوو له‌م وه‌رزه‌ی ئێن بی ئه‌ی.
یاریزان گاریت ئه‌لین ڕۆڵێكی دیاری له‌م بردنه‌وه‌ی كلیڤلاند بینی و بیستونۆ خاڵی له‌ یاریه‌كه‌ تۆماركرد، كیڤی لاڤی هاوكاره‌كه‌شی بیست وپێنج خاڵی دیكه‌ی بۆ تیپی میواندار به‌ده‌ستهێنا، له‌به‌رامبه‌ریشدا، یاریزان تێری ڕۆزیێر بیستوچوار خاڵی بۆ شارلۆت تۆماركردو تیپه‌كه‌شی سێیه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك و بیستوپێنجه‌مین یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ دۆڕاند.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *