باربۆرا کرێچیکۆڤا و کاترینا سینیاکۆڤا نازناوی پاڵه‌وانێتی یه‌کگرتووی کچه‌ تێنسزانانی پیشه‌گه‌ری جیهانیان له‌ ئاستی جووت به‌ده‌ستهێنا

هه‌ردوو كچه‌ یاریزانی چیكی، باربۆرا كرێچیكۆڤا و كاترینا سینیاكۆڤا نازناوی پاڵه‌وانێتی یه‌كگرتووی كچه‌ تێنسزانانی پیشه‌گه‌ری جیهانیان له‌ ئاستی جووت به‌ده‌ستهێنا كه‌ یارییه‌كانی له‌ شاری گوادالاخارای مه‌كسیك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌ یاری كۆتاییدا، كرێچیكۆڤاو سینیاكۆڤا به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ سوو وی هیسی تایوانی و ئێلیسی مێرتێنزی به‌لجیكیان برده‌وه، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ش شه‌ش سێ، شه‌ش چوار بوو.
هه‌ردوو كچه‌ تێنسزانه‌ چیكیه‌كه‌ له‌ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان له‌ ئاستی جووتی خانمان دێن و به‌ بردنه‌وه‌یان له‌م یاریه‌ قه‌ره‌بۆی دۆڕانیان له‌ یاری كۆتایی هه‌مان پاڵه‌وانێتی له‌ ساڵی دووهه‌زار و هه‌ژده‌ له‌سه‌ر ده‌ستی تیمیا بابۆسی ڕۆمانی و كریستینا میلادینۆڤیچی فه‌ڕه‌نسی كرده‌وه‌ .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *