ڕوسیا سوپای ئۆكراینیامان وێران كردوه‌

به‌پێی كەناڵی “RT” سەربە حكوومەتی رووسیا، وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوە داوە كە دوێنێ شەممە، هێزەكانیان بە چەكی درێژمەودا، هێرشی نوێیان لە ئۆكراینا ئەنجامداوە كە لە میانیدا ژمارەیەك مووشەكیان ئاراستەی دامەزراوە سەربازییەكانی ئۆكراینا كردووە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە لە میانی هێرشەكاندا، 23 خاڵی ناوەندی پەیوەندیی هێزەكانی ئۆكرانیا، 31 پارچە لە سیستەمی مووشەكی دژە فڕۆكە لە جۆرەكانی S-300 و -1 BUK M و Osa و 48 سیستەمی رادار، كراونە ئامانج.
راگەیەندراوەكە هەروەها باسی لەوەش كردووە كە هێزەكانی رووسیا، هەشت فڕۆكەی جەنگیی، حەوت هێلیكۆپتەر، 11 فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و دوو مووشەكی Tochka-U ئۆكراینایان خستووەتەخوارەوە.


 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *