ڕێڕەوی کەناڵی سوێسی داخرا

کەشتیەکی دیکەی هەمان کۆمپانیا کە ساڵی رابردوو بۆ ماوەی چەند رۆژێک رێڕەوی کەناڵی سوێسی داخست، دوای چەند خولەکێک لە بەڕێکەوتنی لە بەندەری بالتیمۆر بەشێکی کەشتیەکە لە کەنداوی چێساپیک دەکەوێتە سەر زەوی و تەواوی کەشتیەکەلە جوڵە دەکەوێت.

کەشتیەکەی ئەمجارە درێژیەکەی 334 مەترە و بەڕێوبەری جێبەجێکاری بەندەری بالتیمۆر لە ویلایەتی ماریلاند، لە بارەی رووداوەکەوە گوتی: “لەکارکەوتنی کەشتیەکە نەبووەتە هۆی وەستانی هاتووچۆی کەشتیەکانی دیکە، رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.”

گوتیشی: “تیمەکانمان لە دوێنێ یەكشەممەوە کار دەکەن بۆ رزگارکردنی کەشتیەکە و گواستنەوەی بۆ ناو دەریا.

رووداوەکە بە نزیکەیی ساڵێک لەدوای رووداوەکەی نۆکەندی سوێس دێت کە کەشتیەکی دیکەی هەمان کۆمپانیا لە رێڕەوی نۆکەندەکە چەقی و بۆ ماوەی چەند رۆژێک هاتووچۆی نۆکەندەکەی داخست.

ساڵێک لەمەو بەر، کەشتیەکی کۆمپانیای ”ئێڤەرگرین” کە ئاڵای پەنەمای لەسەر بوو و کار بۆ کۆمپانیای “شۆی کیسێن کەی کەی” ژاپۆنی دەکرد لە نۆکەندی سوێس گیریکرد، کەشتیەکە (400) مەتر درێژ بوو و بەتەواوەتی نۆکەندی سوێسی داخستبوو، دوای نزیکەی یەک هەفتە کەشتیەکە کەوتەوە جوڵە و هاتووچۆی رێرەوی نۆکەنەدەکە ئاسایی بووەوە.

سەرچاوە: AA

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *