فەرمانبەرانی کارەبای راپەڕین دەڵێن تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی دوویان وەرنەگرتووە، بۆیە بڕیاریان داوە مانبگرن و دەوام نەکەن، قایمقامی رانیەش دەڵێت فەرمانبەرانی کارەبا ئەمڕۆ مووچە وەردەگرن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرمانبەرانی فەرمانگەی کارەبای راپەڕین لە بەردەم فەرمانگەکەیان گردبوونەوە و رایانگەیاند تاوەکو مووچەی مانگی دوو وەرنەگرن، دەوام ناکەن.
لە گردبوونەوەکەدا فەرمانبەرانی کارەبای راپەڕین گوتیان بەڕێوەبەرایەتییەکەیان داهاتی “زۆر”ی هەیە و هەموو کاتێکی مووچە دابەشکردن دەخرێنە کۆتایی لیستی خشتەی دابەشکردنی مووچەوە.